یاسا و مەرجەکان و سیاسەتی تایبەتمەندی

دوایین نوێکردنەوە: [٤ـی مانگی ٨ـی ٢٠٢٥]

یاسا و مەرجەکانی بەکارهێنان

بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی [کورد فلێکس]. ئەم یاسا و مەرجانە ("مەرجەکان") پەیوەندیی نێوان ئێمە و ئێوەی بەکارهێنەر ڕێکدەخەن. بە کردنەوە و بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕە، ئێوە ڕەزامەندی دەردەبڕن لەسەر پابەندبوون بەم مەرجانەوە

١. بەکارهێنانی ماڵپەڕ

  • بەکارهێنەر پێویستە تەنها سەیری ئەو بەرهەمانە بکات کە لەگەڵ تەمەنی خۆی دەگونجێت.
  • زۆربەی بەرهەمە دۆبلاژکراوەکان کە بڵاومانکردووەتەوە هی کەناڵە کوردیەکانە و هیچ بازرگانیەکی پێوە ناکەین و هەر کات کەناڵەکە ڕەزامەند نەبێت ئامادەین بەرهەمەکانی بسڕینەوە.

٢. مافی خاوەندارێتیی ئێمە و ستاف (Copyright)

  • تەواوی ناوەڕۆکی ئەم ماڵپەڕە، لە فیلم، زنجیرە، وێنە، دەق، لۆگۆ و دیزاین، موڵکی [کورد فلێکسە] یان ئەو لایەنانەیە کە مۆڵەتیان پێداوین.
  • بەکارهێنەر بۆی نییە بە هیچ شێوەیەک ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکە کۆپی بکات، بڵاوی بکاتەوە، یان بۆ مەبەستی بازرگانی بەکاری بهێنێت.
  • هەموو ئەندامانی وێبسایتەکە { وەرگێڕ،تەکنیکار،دیزاینەر...هتد} مافی خۆیانە کە ناویان ئاماژەی پێ بکرێت کە لە هەر کارێکی ماڵپەڕەکە بەژداریان کردبێت بۆ نموونە وەرگیڕێک دڵنیا دەبینەوە کە بەرهەمەکە لەسەر ناوی خۆی دەبێت و ئاماژەی پێ دەکرێت و مافی بەرهەمەکە دەپاریزرێت لەلایەن بەڕێوەبەرەکانەوە.

سیاسەتی تایبەتمەندی

ئێمە لە [کورد فلێکس] ڕێز لە تایبەتمەندیی زانیارییەکانتان دەگرین و پابەندین بە پاراستنی. ئەم سیاسەتە ڕوونیدەکاتەوە کە چۆن زانیارییەکانتان کۆدەکەینەوە و بەکاریاندەهێنین.

١. ئەو زانیارییانەی کۆی دەکەینەوە

  • زانیاریی کەسی: وەک ناو، ئیمەیڵ، و وشەی نهێنی لە کاتی دروستکردنی هەژمار.
  • زانیاریی تەکنیکی: بۆ ئەو کەسانەی کە دەبنە ئەندام { وەرگێڕ،تەکنیکار،دیزاینەر...هتد} هەموو ئەو زانیاریانەی دەیدەن بە ماڵپەڕ تەنها بۆ لایەنی گشتیە و هیچ پەیوەندی بە ماڵپەڕەکە و بەڕێوەبەرەکانی نیە.

پەیوەندی

بۆ هەر پرسیارێک سەبارەت بەم مەرجانە، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم دوگمەیەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:

گرتە بکە بۆ پەیوەندی کردن